

ئاسمان نەک سنوورە، بەڵکو سەرەتایە

بۆچی سەنتەری سماء بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانی؟
سەنتەری سماء بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانی لە خاڵی سفرەوە لەگەڵت دەست پێدەکات تا ئامادەت دەکات ببیتە فڕۆکەوانێکی پیشەگەر (لە سفرەوە تا ئاستی فڕۆکەوانی هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی)، بۆ ئەوەی دەستبەکاربیت لە کۆمپانیا جیهانییەکانی فڕۆکەوانیدا. بۆ هەموو فێرخوازان ژینگەیەکی پڕچەککراو بە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیا و نوێترین کەرەستەکانی وانەوتنەوە و ڕاهێنانی فڕۆکەوانی دابین دەکرێت، وەک فڕۆکەی مۆدێرن، ئامێری شبیهسازی (سیمولەیتەر)، و پۆلی خوێندن کە بە نوێترین تەکنەلۆژیاکان تەیارکراون. هاوکات جەخت دەکرێتەوە لەسەر ئامادەکردنی فێرخواز بۆ ئەوەی ببێتە کەسێکی پیشەگەر لە ڕووی ڕەفتار، خوو، دیسپلین، کارامەیی و ئەو زانیارییانەی کە پێویستیەتی بۆ بوون بە فڕۆکەوانێکی سەرکردە.
سەنتەری سماء بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانی شوێنێکی نموونەییە بۆ خوێندن و ڕاهێنان، بۆ بەدەستهێنانی ئەو شارەزاییەی کە پێویستتە تاکو ببیتە فڕۆکەوانێکی پیشەگەر.
ڕاهێنەرە ئاسمانی و زەمینییەکان و سەرپەرشتیارانی سەنتەرەکەمان، کۆمەڵێکن لە ڕاهێنەری ئەوروپیی خاوەن ئەزموونی باڵا، کە شارەزایی و لێهاتووییەکی بەرزیان هەیە و مۆڵەتپێدراون لەلایەن ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی ئەوروپی (EASA)ـەوە. ئەوان نوێترین زانیاری و شارەزایی تایبەت بە فڕۆکەوانیت بۆ دابین دەکەن. جێی ئاماژەیە، پڕۆگرامەکانی خوێندن و ڕاهێنان بەپێی هەمان پڕۆگرامی ئەوروپیی ئاماژەپێکراوە.
زیاتر بخوێنەوەلە سەنتەری سماء بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانی، هەوڵدەدەین بۆ پێگەیاندنی نەوەیەک لە فڕۆکەوانی پیشەگەری نایاب لە ڕووی تەکنیکی و ڕەوشتییەوە، بەپێی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکانی سەلامەتی و کوالێتی. ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تەواوکاری کە زانیاریی تیۆری و لایەنی کرداری تێکەڵ دەکات، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و پڕۆگرامەکانی فێرکردن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراون. هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی ژینگەیەکی سەلامەت و پیشەگەرانەدا کە لەلایەن دەستەبژێرێک لە ڕاهێنەرە ئەوروپییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، تاوەکو بیانکەین بە سەرکردە لە بواری فڕۆکەوانیدا.
ئەوەی ببینە سەنتەری پێشەنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی، و هەڵبژاردەی یەکەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە بواری ڕاهێنانی فڕۆکەوانیدا؛ لە ڕێگەی داهێنان و نایابیی تەکنیکی و ڕاهێنانەوە، بۆ ئامادەکردنی دەستەبژێرێک لە فڕۆکەوانی پیشەگەر کە بە لێهاتوویی و بەرپرسیارێتییەوە سەرکردایەتیی داهاتووی فڕۆکەوانی بکەن.
ئامانجەکانمان بریتین لە: فراوانکردنی دامەزراوەکانی ڕاهێنان بۆ پشتیوانیکردنی ژمارەیەکی زیاتری فێرخوازان، تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان بۆ بەهێزکردنی ڕاهێنان، دروستکردنی هاوبەشیی بەهێزتر لەگەڵ کەرتی پیشەسازی بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر، و پێشخستنی توێژینەوە لە بواری سەلامەتیی فڕۆکەوانی و داهێناندا.